ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەیسی میلان یاریزانێکی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە پێناو گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە.

دانیێلی لۆنگۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری رۆسێنەری لەسەر داوای ستێفانۆ پیۆلی راهێنەر، دەیانەوێت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی دەست پێ بکەن، بەڵام ئەستەمە وا بە ئاسانی بتوانن ئەو یاریزانە بگوازنەوە، چونکە شاهانەکان بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان، داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکەن.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، ئاسێنسیۆ لە پلانەکانی کارلۆ ئانچێلۆتیدایە و ئەستەمە ئەو راهێنەرە رازی بێت یانەکەی دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button