ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر ئۆفەرێكی پاریسی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ڕەتكردەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی میلان سكریناری ڕەتكردەوە.

ئینتەر نایەوێت بە بڕێكی كەم دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەكەی لە ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەكە كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی سكرینار، بەڵام هەر زوو یانە ئیتالیەكە ڕەتیكردووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئینتەر نرخی یاریزانەكەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button