ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پێشهاتی نوێ سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس لەلایەن زێدانەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە زەینەدین زێدان، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیکە ڕاهێنەرایەتی كردنی پاریس سان جێرمان.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە زێدان ڕۆژی شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خاوەنەکانی یانەی پاریس کۆببێتەوە و گرێبەستەکە کۆتایی پێ بهێنرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، لە مانگی تشرینی دووەمەوە دانوستانەکانی نێوان زێدان و پاریس دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە بەردەوامە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە جیهاندا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button