ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
فێران تۆرێس: چوار جار ریاڵ مەدریدم رەتکردووەتەوە
یاریگا-فێران تۆرێس هێرشبەری بارسێلۆنا دەڵێت چەندین جار ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەیداوە بەڵام رەتیکردووەتەوە.
فێران لەم هەفتەیەدا وەک یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهان ناوی هاتووە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی جیهانی شیکاری وەرزشیی. ناوبراو ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وتی “دەمتوانی پەیوەندی بکەم بە ریاڵ مەدریدەوە لە چەند دەرفەتێکی جیاوازدا بەڵام پێم وابوو کاتەکەی گونجاو نیە. یەکێک لە ئۆفەرەکان ئەوکاتە بوو کە لە جامی جیهانی بووم و تازە لەگەڵ ڤالێنسیا تواناکانی خۆم نیشاندابوو. سێ ئۆفەرەکەی دیکە لە تەمەنی گەنجتر دابوون و لەو کاتەشدا پێم وابوو پێویستە نزیکی ماڵەوە و خێزانەکەم بم”.
فێران لە گواستنەوەی زستانەدا روویکردە بارسێلۆنا و لە شەش مانگی سەرەتایدا لەگەڵ بلەوگرانا هێشتا بە تەواوی بە دڵی هاندەرانی یانەکە نیە.