یوفا بەرواری یاریەكانی چامپیۆنزلیگی 2022/2023 ئاشكرا كرد
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ”یوفا” بەرواری یاریەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2022/2023ی ئاشكرا كرد.
ڕیاڵ مەدرید سەركەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەم وەرزە دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا توانی لە لیڤەرپول بباتەوە بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
هەژماری فەڕمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەرواری یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو لەیاری كۆمەڵەكانەوە تا یاری كۆتایی ڕاگەیاند.
بەرواری یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2022/2023:
گەڕی یەكەم 6-7ی مانگی 9ی 2022
گەڕی دووەم 13-14ی مانگی 9ی 2022
گەڕی سێیەم 4-5ی مانگی 10ی 2022
گەڕی چوارەم 11-12ی مانگی 10ی 2022
گەڕی پێنجەم 25-26ی مانگی 10ی 2022
گەڕی شەشەم 1-2ی مانگی 11ی 2022
قۆناغی 16:
یاری چوون 14-15-21-22ی مانگی 2ی 2023
یاری گەڕانەوە 7-8-18-19ی مانگی 3ی 2023
قۆناغی 8:
یاری چوون 11-12ی مانگی 4ی 2023
یاری گەڕانەوە 18-19ی مانگی 4ی 2023
قۆناغی 4:
یاری چوون 9-10ی مانگی 5ی 2023
یاری گەڕانەوە 16-17ی مانگی 5ی 2023
یاری كۆتایی:
10ی 6ی 2023 لە ئەستەنبوڵ.