ئهڵمانیائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
هۆکاری توڕەبوونی لێڤاندۆڤسکی لە بایرن میونشن ئاشکرا دەبێت
یاریگا–
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا چونکە وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە، توڕەیە و دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.
جۆزێپ کاپدێڤیا رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، وەرزی رابردوو گۆڵکارەکەی باڤارییەکان داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کرد، بەڵام یانەکەی بە بیانۆی ئەوەی لە پلانیاندا هەبوو ئەم هاوینە ئێرلینگ هالاند لە ریزەکانی بورووسیا دۆرتمۆند بگوازنەوە، داواکەی گۆڵکارەکەیان رەتکردەوو.
رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە، دوای ئەوەی ئەم هاوینە کارگێری بایرن نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکە، لێڤاندۆڤسکی بە دەرفەتی زانی تۆلەی خۆی بکاتەوە و، بۆیە داوای جیابونەوە لە یانەکەی دەکات.