ئهمریکائهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی جێسۆس دەدات
یاریگا–
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چاودێری گابریێل جێسۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئینگلیزیەکە رازی بووە دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی بێت و، بەرامبەر دەستبەرداربوونیشی داوای 40 تاوەکو 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بۆیە کارگێری یانە ئیسپانیەکەش چاودێری یاریزانەکە دەکەن و خودی کارلۆ ئابچێلۆتی راهێنەری یانەکەش رەزامەندی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی.
مارکا بڵاویشی کردەوە بێجگە لە یانەی ریال مەدرید، هەر یەک لە یانەکانی ئارسێناڵ تۆتێنهام و بورووسیا دۆرتمۆند گابریێل جێسۆسیان دەوێت.