عێراقکوردستان

ئەمڕۆ یانەی هەولێر چارەنووسی خۆی دیاری دەکات

لە دەسپێکی گەڕی 35ـی خولی نایابی عێڕاق، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 7:30خولەك هەر دوو یانەی هەولێر و سامەڕا لە یاریگای فڕانسۆهەریری ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی هەولێر لەم یاریەدا، بە ڕێژەیەکی زۆر یانەکەی پایتەختی کوردستان لە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە، هەولێر بە 40 خاڵ لە پلەی دوانزەمە و یانەی سامەڕا بەفەرمی بە 11خاڵ دابەزیوە بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و لە پلەی بیستەم و کۆتایی خولی نایابی عێڕاقە.

مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە بەمشێوەیە لە بەرژەوەندی یانەی هەولێرە، تا ئێستا 40 یاری فەرمیان ئەنجامداوە، 19 سەڕکەوتن بۆ یانەی هەولێر و 13 سەرکەوتن بۆ یانەی سامەڕا و لە 8 یاریشدا یەکسان بوونە، هەولێر 58 گۆڵی تۆمارکردووە و یانەی سامەڕا 39 گۆلی تۆمار کردووە، لە قۆناغی یەکەمیشدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی 2 _ 1گۆڵ سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو.

 

یانەی هەولێر ئەمڕۆ بێ بەش دەبێت لە تواناکانی یاریزان ( بارزان شێرزاد ) بە هۆی پێکان و گۆڵپارێز ( عەلی حوسێن) بە هۆی بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیای خوار23ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button