خوله‌کانی دیکە

پیرلۆ لە تورکیا کارێک دەدۆزێتەوە

ئەندریە پیرلۆ نزیکە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەیەکی تورکی.

بەگوێرەی سپۆرت ئیتاڵیا و گازیتا دیلۆ سپۆرت، پیرلۆ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی فاتیح کاراگومروک تاوەکو ئەرکی مەشق و راهێنانییان بگرێتە ئەستۆ. سەرچاوەکان ئاماژەشیان بەوە کردووە  دانیشتنەکان باش چوونەتە پێش و رەنگە بەمزووانە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

کاراگومروک یانەیەکی ئیستانبوڵە و وەرزی رابردوو لە پلەی هەشتەمی خولی سوپەری تورکی هاتن. ئەمە دەبێتە دووهەم کاری راهێنەرایەتی پیرلۆ پاش وەرگرتنی ئەرکی یوڤێنتۆس لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١.

بابەتی زیاتر

Back to top button