ئه‌وروپائینگلتەرا

مانێ: هیچ هەستێكم بۆ لیڤەرپول نەماوە

یاریگا-

سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕایگەیاند لە ئێستادا هیچ هەستێكی بۆ یانەكەی نەماوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بەنین مانێ ووتی:

%60بۆ %70 ـی خەڵكی سەنیگال دەیانەوێت لیڤەرپول جێبهێڵم ، من ئەو شتە دەكەم كە ئەوان دەیانەوێت ، بەمزوانە دەیبینن.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا هیچ هەستێكم بۆ لیڤەرپول نەماوە ڕێز لە هاندەران و یاریزانانی لیڤەرپول دەگرم ، بەڵام ڕێز لە بەرپرسانی یانەكە ناگرم لە دوای چەند ڕووداوێك كە ڕوویدا ، دەیبینین بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.

گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button