خوله‌کانی دیکە

ناوبژیوانێک داوای لێبوردن لە یاریزانێکی سویسرا دەکات

یاریگا-مایکڵ ئۆلیڤەر ناوبژیوانی ئینگلیزی داوای لێبوردنی لە ریمو فرولەری یاریزانی سویسرا کرد.

رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ چارەگی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ساڵی رابردوو، تێیدا فرولەر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. ئۆلیڤەر بە یاریزانەکەی راگەیاندووە، دەبوو لە یارییەکی وەها گەورەدا تەنها کارتی زەردت پێبدەم و سوور زۆر بوو بۆ ئەو حاڵەتە، هەر بۆیە داوای لێبوردن لێدەکەم.

سویسرا بە ١٠ یاریزانەوە توانی بگاتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بەڵام سەرەنجام دۆڕان بە ئیسپانیا و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد، کە تێیدا ئیتاڵیا بووە پاڵەوان پاش بردنەوە لە ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button