ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی:

ئەنچیلۆتی: كەریم بێنزیما لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا سەركردەیە.

ئەنچیلۆتی: ئامادەبوونمان لێرە گرنگی خۆی هەیە ، وەڕزێكی زۆر زۆر باشمان هەبووە ،سبەینێ چانسێكمان هەیە كە بیكەینە باشترین.

ئەنچیلۆتی: من ناتوانم بڕیار لەسەر چیمەنی یاریگاكە بدەم چونكە تا ئێستا تاقیم نەكردووەتەوە.

ئەنچیلۆتی: ئایا تۆ دڵخۆشیت؟ نەخێر من زۆر خەمبارم ( بە پێكەنینەوە ).

ئەنچیلۆتی: مانێ؟ دەبێت بوێریەكی زۆرت هەبێت كە پرسیارێكی وا بكەیت ، من لێرە نیم بۆ باسكردنی یاریزانانی یانەی دیكە.

ئەنچیلۆتی: ئێمە شایەنی ئەوەبووین بگەینە یاری كۆتایی.

ئەنچیلۆتی: هەموو شتێك ئەگەری هەیە لە یاری كۆتاییدا ڕوو بدات و تۆ دەبێت ئامادە بیت ، ئێمە بە باشی ئامادەین و باشترینی خۆمان پێشكەش دەكەین، ئەگەر ئەوە بەس بێت، نازانم، چونکە تۆپی پێ شتێک هەیە کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، تۆ دەبێت چێژی لێوەربگریت تا فیکەی كۆتایی و پاشان چیرۆکێکی تر دەست پێ بکەیت.

ئەنچیلۆتی: خەونەکان کۆنتڕۆڵ ناکرێن من بیرەوەری باشم هەیە لە یاریە كۆتاییەكان.

ئەنچیلۆتی: هاندەرانی ئێڤەرتۆن هانمان ئەدەن ، بیرەوەری نایابمان هەیە پێكەوە ، من دلنیام سبەینێ پاڵپشتمان دەبن.

ئەنچیلۆتی: پێكهاتەكەم دەستنیشانكردووە بەڵام نایڵێم ، یاریزانەكانیش ئەوە نازانن.

ئەنچیلۆتی: ئێمە دەبێت تەواوی وەرزەكە تایبەتمەندی خۆمان نیشان بدەین ، پابەندبوونی یاریزانەكان زۆر باش بوو ، بە كوالێتی باشی تاكە كەسیەوە ، لیڤەرپول بەهێزن ، هەر كەسێك بتوانێت كوالێتی خۆی نیشان بدات ئەوس براوەدەبێت.

ئەنچیلۆتی: بەڕاستی من ئەمساڵ چێژم وەرگرت ، بەم قۆناغەی یانەكە و لەگەل ئەو كۆمەڵە یاریزانانە ، من دڵخۆشم و متمانەم هەیە ، دوودڵی هەیە پێش یاریەكە، بەڵام یاریزانەكان وا دەكەن متمانەم زیاتر بێت.

ئەنچیلۆتی: ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی هەموو شتێک و هەموو شتێک تاقی دەکەینەوە ، جەنگاوەرەکان یارمەتی گەنجەکان دەدەن کەش و هەوایەکی باش بەدەست بهێنن، کەشێکی پڕ لە هیوا و متمانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button