ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مارسێلۆ پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مارسێلۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

مارسێلۆ: ئێمە پێشتر لەم پێشبڕکێیەدا یاریمان كردووە و ڕاهاتووین ، دەزانین کە کۆتاییەکە چەندە گرنگە ، ئێمە شایەنی ئەوەین کە لێرە بین.

مارسێلۆ: نوێكردنەوەی گرێبەستەكەت؟ ئێستا و لێرە هیچ شتێك ناڵێم ، دوای یاری كۆتایی دەبینین بزانین چی ڕوودەدات.

مارسێلۆ: هەمووان دەزانن من ڕیاڵ مەدریدم خۆش دەوێت ، هەموو شتێكی پێبەخشیوم ، لێرە مێژوومان نووسیەوەتەوە ئەگەر بڕۆم یان بمێنمەوە.

مارسێلۆ: كەریم بێنزیما سەركردەمانە.

مارسێلۆ: من زۆر دڵخۆشم و بە تامەزرۆم بۆ دووبارە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

مارسێلۆ: هەمووان گرنگی بێنزیما دەزانین ، ئەو سەركردەیە ، تەنها بە هەبوونی هاوكاری یانەكە دەكات ، ئەو تۆپی پێیەی ئەو پێشكەشی دەكات زۆر جوانە.

مارسێلۆ: هەبوونی بەڕازیلیەكان لە یاری كۆتاییدا ، جێگای شانازیە بۆ وڵاتەكەمان ، هیوادارم بەڕازیلیەكان چێژ لە یاری كۆتایی وەربگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button