ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئاژەڵێک پێشبینی بردنەوەی لیڤەرپوول بەرامبەر ریال مەدرید دەکات

یاریگا
لە شاری مالاگای ئیسپانیا و لە ئەکواریۆمی ئەم شارە، پاسەوانەکانی ئەکواریۆمەمە پێشبینیان بە کیسەڵێکی سی ساڵی کردووە و ئەم کیسەڵەش پێشبینی بردنەوەی لیڤەرپوو؛ بەرامبەر ریال مەدرید دەکات.

کیسەلە سی ساڵانەکە لەلایەن پاسەوانەکانی ئەکواریۆمەکە دوو برۆکلی بۆ دانراوە کە نێوانیان دوو مەتر بووە و، لەسەر هەر یەکێکیان ناوی یانەکانی بەشدار لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ نوسیوە و ئەم ئاژەلە ناوی یانە ئینگلیزیەکەی هەڵبژاردووە.

جاری یەکەم لە مۆندیالی 2010 بوو، کاتێک ئاژەڵیان بەکارهێنا بۆ پشێبینی کردنی ئەنجامی یارییەکان، زۆربەی ئەنجامەکان راست بوون و هەندێکیشیان پێچەوانە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button