ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

کارڤاخال: هیوادارم سەڵاح بەرگەی شکستێکی دیکەی هەبێت

یاریگا
دانی کارڤاخال، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەڵامی لێدوانەکەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەداتەوە.

بەرگریکارەکەی مێرنگی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ABC Deportes سەبارەت بە لێدوانەکەی سەڵاح کە گوتوویەتی ئەمجارە کاتی تۆلە کردنەوەیە کە شاهانەکان دەڵێت “ وەرن ئومێدمان هەبێت دووەم شکستی محەمەد سەڵاح لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بارێکی قورس لەسەر نەبێت و بەرگەی شکستێکی دیکە بگرێت، نازانم ئەو یاریزانە و یانەکەی دەیانەوێت تۆلەی خۆیان بکەنەوە یان نە، بەڵام هەر کاتێک لە یاری کۆتایی دەدۆڕێیت، دەتەوێت تۆلە بکەیتەوە “.

هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوول شەوی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button