عێراقکوردستان

سکۆب تووڕەیە

دوای شکستەکەیان لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق ( میروسلاف سکۆب) ڕەخنەی تووند ئاراستەی بەشێك لە یاریزانەکان و یانەکانی عێڕاق دەگرێت.

سکۆب دوای تەواو بوونی یاریەکەیان بەرامبەر ئۆڵۆمپی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

( ئێمە داوامان لە یاریزان عەلی حەمادی کرد تاوەکو پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێڕاقەوە بکات، بەڵام باوکی یاریزانەکە بە بیانووی پێکان ڕێگای پێنەدا بەگەڕێتەوە عێڕاق کەچی دوای یاری ئێمە حەمەدی 90 خولەک بۆ یانەی برۆملی پلە پێنجی ئینگلتەرا یاری کرد، یانەی جەویە بە هۆی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق ڕێگای نەدا یاریزان مونتەزڕ عەبدولئەمیر پەیوەندی بە ئێمەوە بکات، لە کوێی دونیا ئەم جۆرە کارە ڕوویداوە؟ بۆچی لێرە یاریزانەکان یانەکانیان بە گرنگتر دەزانن لە هەڵبژاردەکەیان؟ بە بێ ئاگاداری من ئەحمەد سەرتیپ دوور خراوەتەوە، بۆچی ئەم کێشەیەم بۆ چارەسەر ناکەن؟ ئێمە دەبێ هاوکاری یەکتر بکەین بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین ئەمە ناوی وڵاتە دەبێ لە پێناوی بجەنگن، بەڵام بەداخەوەم لێرە ئەو ڕۆحیەتە نیشتیمانیە لای هەندێکیان کەمە)


لە یاریەکەی ئێران هەر دوو یاریزانی کورد ( هیران ئەحمەد و میرخاس دۆسکی) بەشداریان تێدا کردوو میرخاس دوای تەواو بوونی یاریەکە بوە جێی سەرنجی میدیاکانی عێڕاق و ستایشی زۆر کرا لە پای ئەو ئاستە بەرزەی لەم چەند یاریەی دواییدا پێشکەشی کردووە لە باڵی چەپی بەرگریدا یاری دەکات.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بە شداری پاڵەوانیەتی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بکات کە لە ووڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button