ئه‌وروپا

دەستكەوتەكانی مۆرینهۆ دوای بردنەوەی كۆنفرانس لیگ

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ئەی سی ڕۆمای ئیتاڵی چەند دەستكەوتێكی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی نازناوی كۆنفرانس لیگ.

هەردوو یانەی ڕۆما و فاینۆرد لە یاری كۆتایی كۆنفرانسلیگدا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی گورگەكان كۆتایی هات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مۆرینهۆ بوو بە یەكەم ڕاهێنەر بتوانێت هەر سێ نازناوە ئەوروپیەكە ( چامپیۆنزلیگ ، یۆرۆپا لیگ ، كۆنفرانسلیگ ) بباتەوە.

هەروەها یەكەم ڕاهێنەرە بتوانێت لەگەڵ چوار یانەی جیاواز نازناوی ئەوروپی بباتەوە ( پۆرتۆ ، ئینتەر میلان ، مانچێستەر یۆنایتد ، ڕۆما ).

مۆرینهۆ دووەم ڕاهێنەرە بتوانێت پێنج نازناوی ئەوروپی بباتەوە لە دوای جیۆڤانی تراباتۆنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button