ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان ڕایگەیاند زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نەشتەرگەری ئەنجامداوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕایگەیاند زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەكەیان نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی ئەنجامداوە.

هەژماری فەڕمی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا ئەنجامداوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە گۆڵكارە سویدیەكە پێوویستی بە هەشت مانگە بۆ چاكبوونەوە و دووبارە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاكان.

گرێبەستەكەی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ میلان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button