ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

موچەی ئێمباپێ بەتەنها هێندەی تەواوی مووچەی تیمێکی گەورەی ئەورووپایە

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە و بووە خاوەن بەرزترین موچە لە مێژووی تۆپی پێ دا.

لاوە فەڕەنسییەکە رووبەرووی رەخنە بووەوە پاش ئەوەی وتی لە منداڵییەوە میلانی خۆشدەوێت و ئەگەر لە ئیتاڵیا یاری بکات تەنها بۆ ئەو یانەیە دەبێت، هەروەها وتبووی   لەگەڵ لیڤەرپوولیش گفتوگۆی کردووە لە کاتێکدا هەمیشە خۆی وەک هاندەرێکی ریاڵ مەدرید نیشان دەدا.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو یاریزانە لە کاتێکدا دەڵێت هاندەری میلانە کە موچەکەی بەتەنها هێندەی تەواوی یاریزانەکانی رۆسۆنێرییە.

ئێمباپێ زیاد لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت دوای باج لە ساڵێکدا، ئەمەش نزیکە لە موچەی تەواوی یاریزانانی پاڵەوانانی ئیتاڵیا کە ٥١ ملیۆن یۆرۆیە.

تا ئێستا پاریس سەرکەوتووبووە لە شاردنەوەی رێککەوتنە راستەقینەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی بەلایەنیکەم جگە لە مووچەکەی، زیاد لە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆشی وەک شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button