ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: هەرگیز خەونی یاریکردن بۆ ریال مەدرید کۆتایی ناهێت

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئێستاش خەونی بە یاریکردن لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە دەبینێت.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا دەڵێت “ هەرزگیز خەونی یاریکردن بە درێسی ریال مەدرید کۆتایی ناهێت، کێ دەزانێت لە داهاتوو چی روودەدات، بەڵام من هەرگیز بیر لە داهاتوو ناکەمەوە و تەنها بیر لە ئێستا دەکەمەوە “.

ئێمباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ من هەفتەی رابردوو بریارمدا گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکەم نوێ بکەمەوە، دواتر قسەم لەگەڵ سەرۆکی ریال مەدرید کرد و ئەم بابەتەم پێگووت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button