ئاسیامۆندیال

سێ ناوبژیوانی ئافرەت بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر دەکرێن

یاریگا
جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، دەبێتە یەکەم جامی جیهانی پیاوان کە ناوبژیوانی ئافرەت یارییەکان تێدا بەڕێوەببات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، سێ ناوبژیوان و سێ یاریدەدەری ناوبژیوان کە پێشتر یارییەکانی پیاوانیان بەڕێوەبردووە، بەشداری مۆندیالی قەتەر دەکەن، ستیفانی فراپارت لە فەرەنسا و سەلیمە مۆکانسانگای لە ڕواندا و هەروەها یۆشیمی یاماشیتای ژاپۆنی دەبنە یەکەم ئافرەت لە مێژووی مۆندیال بانگهێشت بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە نوزا بەکی بەرازیلی و کاترین نێسبیتی ئەمریکا و کارین دیاز مێدینای مەکسیکی ئەوانیش وەکو ناوبژیوانی یاریدەدەر بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button