ئەفریقا

ئۆبامیانگ وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاریگا-

پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

هێرشبەرەكەی بلاوگرانا پەیامێكی بۆ یەكێتی تۆپی پێی گابۆن ناردووە و تێیدا ئاشكرایكردووە كە جارێكی دیكە یاری بۆ هەڵبژاردەكەی ناكاتەوە.

لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی: دوای 13 ساڵ لە شانازی لە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەكەم بڕیارمدا وازهێنانی خۆم ڕابگەیەنم.

هەروەها نووسیویشیەتی: دەمەوێت سوپاسی گەلی گابۆن بكرم كە لە هەموو ساتە خۆش و سەختەكاندا لەگەڵم بوون ، پارێزگاری لە زۆربەی یادگاریەكانم دەكەم وەك یەكەم یاریم لەگەڵ هەلبژاردەكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button