ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: لاپۆرتا نائومێدە لە گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە نائومێدی باس لە گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات.

سەرۆکەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆ کەتەلۆنیا لەبارەی گواستنەوەی گۆڵکارە پۆڵەندیەکە گووتی “ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کارێکی ئاسان نیە، لەبیرتان بێت ئێمە بە دۆخێکی دارایی قورسدا تێپەڕ دەبین، چاوەڕێ کرۆیف و ئالیمانی دەکەین، چونکە ئەوان کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن “.

ئەم قسانەی لاپۆرتا لە کاتێکدایە، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە لێڤاندۆڤسکی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button