عێراقکوردستان

بەهۆکارێکی سەیر یاریزانێکی کورد لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق دووردەخرێتەوە

دوای دەستپێکردن و ئامادەکاری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بۆ یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، دوێنێ سەرپەرشیاری هەڵبژاردەکە ( غانم عوریبی) داوا لە یاریزانی کورد ( ئەحمەدسەرتیپ) دەکات درێسی ژمارە ( 10 ) بە یاریزان حەسەن عەبدولەکەریم ناسراو بە ( قوقیە ) بدات لە پاڵەوانیەتیەکە، بەڵام یاریزانە کوردەکە ڕەتیکردەوە ئەم ژمارەیە بە قوقیە بدات و پێداگیر بوو لە سەر ئەوەی کەوا پێشووتریش ئەم ژمارەیە مافی خۆی بووە و بۆیە ڕازی نابێت بیدات بە هیچ یاریزانێکی تر، هەر بۆیەش سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق ( غانم عریبی ) بە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری ڕاهێنەر بڕیار دەدات ئەحمەد سەرتیپ لە هەڵبژاردەکە دوور بخاتەوە و تا ئێستا نازانرێ چارەنووسی یاریزانە کوردەکە بەکوێ دەگات.


بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ئۆزبەکستان یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان دەست پێبکات و عێڕاقیش بەشدار بووی پاڵەوانێتیەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button