ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

پەیامی ماڵئاوایی هالاند لە هاندەرانی دۆرتمۆند

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری پێشووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هاندەرانی دۆرتمۆند كرد.

هێرشبەرە نەرویجیەكەیە بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیەوە كرد.

شەوی ڕابردوو یاریزانەكە كۆتا یاری خۆی بە درێسی دۆرتمۆندەوە ئەنجامدا و توانی گۆڵێكیش تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: پۆشینی درێسی دۆرتمۆند شانازیەك بوو بۆ من ، بە چەندین كات و ساتدا تێپەڕیم لە دۆرتمۆند كە هەرگیز لە بیر ناكرێت ، ڕووبەڕووی كەسانی نایاب بوومەوە ، هەروەها هاندەران كە بەشێكی گرنگی تیمەكەن ، هەرگیز ئەوانە بیر ناكەم كە لێرە ڕوویداوە ، سوپاس بۆ هەمووتان .

بابەتی زیاتر

Back to top button