یاریگا–
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆلەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی باڤارییەکان ئاگادارە کە بلاوگرانا ئامادەیە ئۆفەرێکی سێ ساڵی پێشکەش بکات و هەوڵەکانیشیان بۆ رازی کردنی یانەکەی بەردەوامە.
لیڤا تاوەکو هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت.