ئیتاڵیاگرنگترین

ئالێگری: کەسێک لە “ئینتەر” شەقی لێدام

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس دەڵێت کەسێک لە شوێنی ستاف و یاریزانە یەدەگەکانی ئینتەرمیلان شەقی لێداوە.

تیمەکەی ئالێگری شەوی رابردوو یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیای دۆڕاند بە ئینتەر و پاش یارییەکەش ئەو راهێنەرە وتی “کەسێک لە ستافی ئینتەر لە تەنیشت منەوە رۆیشت و شەقێکی لێدام، منیش مافی خۆم بوو توڕەبووم کەچی ناوبژیوان دەریکردم. گرنگ نیە چی روویدا و پیرۆزبایی لە ئینتەرمیلان دەکەم، ئەم وەرزەمان بێ ناسناو کۆتا پێهێنا بەڵام پێویستە توڕەیی ئەم یارییە هەڵبگرین بۆ وەرزی داهاوتوو ، وە بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان”.

ئینتەر لە نیوەی زیادکراودا دوو گۆڵی تۆمارکرد و توانییان ٤-٢ شکست بە یۆڤی بهێنن و ببنە خاوەنی جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button