ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤانتی.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤانتی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی:

ئەنچیلۆتی: سیستەمی بەنۆرە؟ سبەی یاریەكە دەبێت بە شێوەیەكی باش یاری بكەین ئامانجمان ئەوەیە پارێزگاری بكەین لە ئاستمان و بە باشی یاری بكەین و یاریەكە ببەینەوە.

ئەنچیلۆتی: هالاند بۆ مانچێستەر سیتی؟ پێم خۆش نیە دەربارەی ئەوە قسە بكەم ، لەگەڵ تیمەكەم ئەمێنمەوە كە جارێكی كە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام دەدات.

ئەنچیلۆتی: گرێبەستی ڕۆدریگۆ و ئیمباپێ؟ ئەمڕۆ دەربارەی ئەوە قسە ناكەم ، ئەبێ وەرزەكە كۆتایی پێ بهێنین ، ئێستا كاتێكی گونجاو نیە ، ئێستا قسەكردن دەربارەی بازاڕی گواستنەوە ڕاست نیە.

ئەنچیلۆتی: یاریكرشنی ڤینیسیۆس لە باڵی چەپ؟ ڤینیسیۆس زۆر زۆر باشە لە یاریكردن لە باڵی چەپ ، دەتوانێت باش بێت بە بێ تۆپ و جوڵان بە بێ تۆپ و درووستكردنی بۆشایی بەهۆی خێراییەكەیەوە.

ئەنچیلۆتی: ئامادەكردن بۆ یاری كۆتایی؟ ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە ئامادەكاریمان بۆ كردووە بۆ یاری سبەینێ بووە ، كات دەدەین بەو یاریزانانەی لە یاری ئەتلەتیكۆ بەشداریان نەكرد، یاریەكی دیكەمان هەیە ڕۆژی یەكشەممە و ئامادە نین بۆ یاری كۆتایی، ئێمە دەمانەوێت هەمووان بۆ یاری بیتس ئامادەبن.

ئەنچیلۆتی: ڕۆڵی بینتۆس؟ ئەو كەسێكی پڕۆفیشناڵە ، یەكێكە لە باشترین ئامادەكارەكان ، ئەو شارەزاییەکی زۆری هەیە لە ئامادەکردنی ئەم جۆرە یارییە ، ئێمە پەیوەندیەكی دۆستانەمان هەیە ، ئەو كەسێكی جدیە و یاریزانەكان متمانەی زۆریان پێی هەیە.

ئەنچیلۆتی: ڕۆدریگۆ ؟ ئەو تەنها پێوویستی بە كاتە و لاوێكی لێهاتووە زیرەك و بەهرەمەندە ، نازانم تا كەی بەڵام تەنها لەسەر كات وەستاوە ، ئەوە زۆر گرنگە كە یاریزانێكی وەك ئەومان هەیە.

ئەنچیلۆتی: چۆن بیر لە بەدەستهێنانی ئەم خولە دەكەیتەوە؟ ئەوە زۆر نایابە ، بەهەموو شێوازێك شایستەی نازناوەكە بووین ، ئێمە لە ئەوانی دیكە باشتر بووین.

ئەنچیلۆتی: لیڤەرپول یانەیەكە كە زۆر باش دەیانناسم هەموو ساڵێك بە لایەنی كەمەوە دوو جار ڕووبەڕوویان بوومەتەوە ، ئەوانیش باش من ئەناسن ، بۆیە هیچ نهێنیەك لەو یاریەدا نیە دەبێت زۆر باش خۆمان ئامادە بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button