ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمەڵێک یاریزانی ریال مەدرید بەشداری راهێنانیان نەکرد

یاریگا
بەیانی ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانی یانەکەیان کرد و، کۆمەڵێک یاریزانیش بەشدار نەبوون.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە داڤید ئالابا، لوکاس ڤاسکێز، ئیسکۆ، بەیل و سێبایۆس بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بەیانی ئەمڕۆی یانەکەیان نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی لەگەڵ هاوڕێکانیان دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە.

ریال مەدرید پێشتر ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگایان مسۆگەر کردووە و، ئەو یانەیە بریارە 28ـی ئەم مانگە لە شاری پاریسی فەرەنسا لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button