خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی وەرزشی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارەکەی ئەم وەرزەی مان یو، بە هاوڕێ نزیکەکانی گوتووە، ئەگەر تێن هاگ راهێنەری وەرزی داهاتوو یانەکەی رازی بێت، ئەو ئامادەیە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

رۆناڵدۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت و، دەنگۆیەک هەیە بەهۆی بەشداری نەکردنی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ، بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button