ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

یانەی چێڵسی ئارەزوو دەکات ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ئەگەری بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن یانەی ریال مەدرید، قازانجێکی خەیاڵی دەکات.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، شاهانەکان کاتێک لە ساڵی 2019 ئێدین هازارد لە ریزەکانی بلوز گواستەوە، ئەو کات 88 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش ئەو یانەیە کرد، بەڵام ئاشکرا بوو لەوانەیە گرێبەستەکە نزیک 120 ملیۆن ببێتەوە، بەمەرجێک ئەو یانەیە واتە مێرنگی ناسناوەکان بەدەست بێنێت، پێویستە پارەی دیکە وەکو پاداشت پێشکەش بە یانە ئینگلیزیەکە بکات.

ریال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە و، ئەگەر ناسناوەکە بباتەوە، ئەو کات دەبێت 20 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو پاداشت بدات بە یانە ئینگلیزیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button