عێراقکوردستان

لە خولی نایابی عێڕاقدا یانە کوردیەکان ئەم هەفتەیە ئەرکیان ئاسان نابێت.

بڕیارە ئەم هەفتەیە بە دیاریکراوی لە ڕۆژی چوارشەممە 11/5/2022 گەڕی 31ـی خولی نایابی عێڕاق دەست پێبکات، هەرسێ یانە کوردیەکە ( زاخۆ ، هەولێر ، نەورۆز) بۆ ئەم هەفتەیە ئەرکیان ئاسان نابێت.
یارییەکانی ڕۆژی چوارشەممە بەمشێوەیە:
سامەڕا × نەجەف
قاسم × دیوانیە
مینا × کەرخ
نەفتی میسان × شوڕتە
هەروەها لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 5:30ئێوارە لە شاری بەغداد لە نێو یاریگای ( شەعب) یانەی زاخۆ لە یاریەکی بەهێزدا دەبێتە میوانی یانەی زەوڕا، زاخۆ دوو یاری ڕابردووی بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێناوە و پێچەوانەی یانەی زەوڕا لە 9 یاری ڕابردوودا تەنها یەك سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، زەوڕا بە 51 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و زاخۆش بە 43 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت.
لە هەمان ڕۆژدا پێنج شەممە 12/5/2022 یانەی هەولێر لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاست دەکات لە کاتژمێر 7:45خولەکی شەو، هەولێر لەم یارییانەی دواییدا ئەنجامی وەك پێویست نیە و مەبەستیەتی پاڵپشت بە یاریگاو هاندەرانی جارێکی تر بە سەرکەوتن شادبێتەوە، یانەی نەفتی ناوەڕاست بە 55 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دایە بە ڕاهێنەرایەتی عەبدولغەنی شەهد، هەولێریش بە 36 خاڵ ڕیزبەندی دەیەمی خولی نایابی عێڕاقی گرتووە، هەر لە ڕۆژی پێنج شەممە یانەی نەفتی بەسڕا بەرامبەر یانەی نەفتی شاری بەغداد یاری دەکات.


ڕۆژی هەینی 13/5/2022 لە شاری سلێمانی و لە نێو یاریگای زانکۆ کاتژمێر 4ـی ئێوارە یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد دەبێتەوە، سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی ئەمانەی بەغدایە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و جارێکی تر سەردانی سلێمانی دەکاتەوە دوای دابڕانێکی زۆر بەمەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی عێڕاق کە ماوەیەکی زۆر بوو یانەکانی سلێمانی لەم خولە دوور بوون، ئەمانەی بەغداد بە 34 خاڵ لە پلەی چواردەیەمە و نەورۆزیش بە 36 خاڵ لە پلەی یازدەمی خولەکە دێن، لە هەمان ڕۆژدا هەر دوو یانەی کارەبا و قوەی جەوی لە یاریگای تاجی و هەروەها تەڵەبە و سناعە لە یاریگای شەعب یاری دەکەن.

تائێستا یانەی شوڕتە بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ پلەی یەکەمی خولی نایابی عێڕاقی گرتووە بە جیاوازی 20 خاڵ لەگەڵ یانەی تەڵەبە کە لە پلەی دووەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button