ئه‌وروپا

مۆرینهۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

یاریگا-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد دوای گەشتنی ڕۆما بە یاری كۆتایی كۆنفرانس لیگ.

ڕۆما دوای بردنەوەیان لە لیستەر سیتی توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی كۆنفرانس لیگ و لەو یاریەشدا ڕووبەڕووی فاینۆرد دەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مۆرینهۆ یەكەم ڕاهێنەرە كە لەگەڵ چوار یانەی جیاواز بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی.

لەگەڵ پۆرتۆ گەشتە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ ، بەهەمان شێوە لەگەڵ ئینتەر میلانیش ، هەروەها لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد گەشتە یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ و ئێستاش لەگەڵ ڕۆما گەشتووەتە یاری كۆتایی كۆنفرانس لیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button