خوله‌کانی دیکە

هیچ سەختییەک ئەم کوڕە ڕاناگرێت

هیچ سەختییەک ئەم کوڕە ڕاناگرێت

سکۆلاری شڵەژاو و گوتی: دەبێت بێیت بۆ ژوورەکەم، کریس پێڵاوەکانی لە پێ کرد و خێرا بەرەو ژووری سکۆلاری رۆشت، فیگۆ دەرگاکەی کردەوە و ڕێگەیدا بچێتە ژوورەوە، سەیر بوو ڕۆی کاستیاش لەوێدا دانیشتبوو.

کریس بە گاڵتەوە گوتی: ئێستا لە ژوری ھۆتێلێکی ڕووسیدا کۆبونەوە دەکەین؟

ھەمووان ئاگاداربوون تەنھا کریس نەبێ، کە باوکی کریس سەفەرێکی ئەبەدی بۆ لای یەزدان کردووە، سکۆلاری گوتی: بابەتەکە باوکتە..

کریس ھەستی پێکرد، سینگی قورس بوو و ناتوانێت ھەناسە بدات، ھەستی کرد شتێکی حەزین ڕوویداوە، لە مانگی جولاییەوە کە باوکی بردبوو بۆ لەندەن و بردبووی بۆ نەخۆشخانە لەوێ ھێشتبوویەوە، لە ژورەکەدا ھەموو بێ دەنگ، بە دەم و چاوێکی غەمبارەوە سەیری کریسیان دەکرد، کریس بە تنۆکێ فرمێسکەوە، تکا دەکەم ئێستا نا! من ئامادە نیم.

سکۆلاری گوتی: چەند خولەکێک بەر لە ئێستا باوکت کۆچی دوایی کرد، ئێستا قسەم لەگەڵ دکتۆرەکە کرد، کریس ھێشتا نەیدەتوانی ھەناسە بدات، چۆن ئاوا شتێک ڕووئەدات من بەیانی قسەم لەگەڵ کرد!

فیگۆ دەستەکانی خستە سەر شانی کریس و گوتی: ئەو لە نەبەردەکەدا تێک شکا، بەڵام ئێستا لای یەزدانە، سکۆلاری بە گریانەوە ڕۆناڵدۆی لە ئامێز گرت، کریس دەتنێرمەوە بۆ لەندەن بۆ ئەوەی لە تەنیشت خێزانەکەت بیت..

« کریس سەری جوڵاند وتی نا، دەمەوێت یاری بکەم بە شانازی باوکمەوە »

سێ ڕۆژ دواتر بە فرۆکەیەکی تایبەت ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە، کریس دەیزانی ھەرگیز بڕوا بە نەبوونی ئەو ناکات، بەڵام نزای دەکرد کە خوی پێوە بگرێت، باوکی لەبەر خواردنەوەیی کھول دونیایی جێھێشت، بەڵێنی بەخۆدا دڵۆپێک نەنۆشێ..

ڕۆژەکان تێ ئەپەڕین، ئەم کوڕە بە ھێز و حەسرەتێکی زۆرەوە دەجەنگا، خودا باوکی بۆ لای بردەوە و پیاوێکی بۆ نارد بوو بە باوک بۆی، بوو بە مامۆستا، بوو بە پەنا بۆی..

فێرگسۆن دەڵێت: ھیچ شتێک، ھیچ سەختییەک ئەم کوڕە راناگرێت، بناغەی ئەم کوڕە پڕە لە ھیوا و بەھێزی، ئەو بوێر و ئازایە، لە ڕێگەگەلێکی زۆرەوە خۆی دەسەلمێنێت، بێ گوێدان بە سەختییەکان، ھەندێک بیروڕایان وایە کە گەورەترین بوێری لە تۆپی پێدا کۆنتڕۆڵکردنی تۆپە، بەڵام گرینگترین جۆر، بوێیری ڕاگرتنی تۆپە، ئەمە شتێکە کە ڕۆناڵدۆ ھەیەتی..

نوسینی: عیماد نوح

بابەتی زیاتر

Back to top button