ئینگڵته‌را

براکەی لینگارد بە توندی هێرش دەکاتە سەر مان یونایتد

یاریگا-مامەڵەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ جیسێ لینگارد، بووە هۆی ئەوەی برای ئەو یاریزانە بە خراپی هێرش بکاتە سەر یانەکە.

لینگارد بە کەمی لەم وەرزەدا لەگەڵ یونایتد دەرکەوت و ئێستاش بڕیار وایەلە دەرگایەکی بچووکەوە بەڕێ بکرێت. لۆوی سکۆتی براشی لەوبارەیەوە دەڵێت ” ٢٠ ساڵ خوێن و ئارەق و فرمێسک، ٤ ناسناوی ناوخۆ و گۆڵکردن لە سێ یاری کۆتایی کەچی ماڵئاوایشییان لێنەکرد، بۆیە سەیر نیە کە ساڵی داهاتوو لە خولی کۆنفرانس یاری دەکەن!”.

لۆوی بەوەندە وازی نەهێنا و نوسیوییەتی “لەلایەن کەسانێکەوە یانەکە بەڕێوەدەبرێت کە یاسای ئۆفساید نازانن و بێ مستەوان، پێویستە هاندەران لەمە تێبگەن”.

لینگارد پارساڵ بە خواستن درا بە وێستهام و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد کەچی لەم وەرزە یاری پێنەکرا و لە کۆتاییشدا بێ ماڵئاوایی بەڕێدەکرێت لە کاتێکدا ناوبراو لە ٩ ساڵییەوە لە مانچێستەر یونایتدەوە و سەرجەم قۆناغەکانی ئەکادیمیای یانەکەی بڕیووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button