عێراقکوردستان

نەفت و هەولێر لە شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە

لە یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق و بە دیاریکراوی لە گەڕی 30ـی خولەکەدا، یانەی هەولێر سبەی چوارشەممە 4/5/2021 لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە، هەولێر دوای دۆڕانی لە گەڕی ڕابردوودا بە یانەی زاخۆ، جارێکی تر دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕێچکەی سەرکەوتن، لەم یاریەشدا هەریەک لە ( کۆسرەت بایز و هەڵۆفایەق) بە هۆی بوونی سێ کارتی زەرد و ( بارزان شێرزاد) بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یاریەکە بکەن، تا ئێستا لە 48 یاریدا هەر دوو یانەی نەفت و هەولێر لە مێژوودا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، 40 یاری فەرمیان ئەنجامداوە هەولێر لە 13 یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 13 یاریشداتووشی شکست هاتووە و لە 14 یاریدا بەرامبەر بوونە، هەروەها 8 یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە یانەی هەولێر 5 سەرکەوتنی تۆمارکردووە و لە 2 یاریشدا دۆڕاوە و 1 یاریش بەرامبەر بوونە،
یانەی هەولێر تا ئێستا 61 گۆڵی لە یانەی نەفت تۆمار کردووە و یانەی نەفتیش 55گۆڵی تۆمار کردووە.


یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت و یانەی نەفتیش بە 46 خاڵ ڕیزبەندی شەشەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button