ئیتاڵیا
هەواڵێکی ناخۆش بۆ رۆما بەر لە یارییە چارەنووسازەکە
یاریگا-ئەمرۆ راگەیەندرا هێنریک مخیتاریان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
مخیتاریان لە خولەکی ٥٧ی یارییەکەی لێیستەر یاریگای جێهشێت و پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەریانخست تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە و بەهۆیەوە لانیکەم دوو هەفتە دادەبڕێت.
بەمەش ناوبراو ناتوانێت لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر لێیستەر سیتی لە قۆناغی پێش کۆتای خولی کۆنفرانس بەشداربێت لەگەڵ یارییەکانی رۆما لە خولی ئیتاڵیدا.
یاریزانەکەی پێشووی ئارسناڵ، لەم وەرزەدا لەگەڵ مۆرینهۆ ئاستێکی نایاب نیشان دەدات و بەشێکی کاریگەری پلانەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە .