ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتووەتە رێکەوتن

‎‎یاریگا-
‎جۆزێپ پێدرێرۆل، رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچرینگیتۆ ئاشکرای کردووە کارگێری یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتووەتە رێکەوتن.

‎رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە ئاشکرای کردووە کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتونەتە رێکەوتن، بەڵام ئامادەنیە ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا بکات. دواتر لە هەمان بەرنامە ئالێکس سیلڤێسترێ رۆژنامەنوس گوتی ئەو یاریزانە ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسە.

‎مۆراتا ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button