ئیتاڵیا
مینۆ رایۆڵا هێشتا زیندووە!
یاریگا-ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی مینۆ رایۆڵا سەرجەم میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد و دواتر دەرکەوت ناوبراو هێشتا لە ژیاندا ماوە.
تەواوی میدیا فەرمیی و گەورەکان رایانگەیاند بریکاری بەناوبانگی تۆپی پێ مینۆ رایۆڵا ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر خێزانەکەی رایگەیاند کە ناوبراو هێشتا لە ژیاندایە.
خودی بریکارەکەش پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “دۆخی ئێستای تەندروستیم: دووهەم جارە لە چوار مانگدا بە مردوو لە قەڵەمم دەدەن، دیارە توانای دووبارە ژیانەوەم هەیە”.
پزیشکی نەخۆشخانەی سان رافایل لە میلانۆ ش وتی “توڕەین لە بەناو رۆژنامەوانانەی هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە لە کاتێکدا ئەو دەجەنگێت بۆ مانەوە لە ژیاندا”.
ئەوە روونە کە دۆخی تەندروستی رایۆڵا زۆر خراپە بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ژیاندایە.