ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بیتس سوورە لەسەر ئیسکۆ

یاریگا-یانەی ریاڵ بیتسی ئیسپانی یەکەم خوازیاری راستەقینەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی لەبیرکراوی ریاڵ مەدریدە.

بەگوێرەی مارکا، مانوێل پلیگرینی راهێنەری بیتس دەستەوارەیەکی پێشکەشی ئیسکۆ کردووە کە دەیکاتە خاوەن بەرزترین موچەی یانەکەی.

ئەوە یەکلابووەتەوە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە هاوینی ئەمساڵ یانەکە جێدەهێڵێت و بەگوێرەی سەرچاوەکە ئیسکۆ حەز بە گواستنەوەکە دەکات بەڵام تەنها لەوە دوو دڵە کە دەیەوێت بچێتە یانەیەک وەرزی داهاتوو بەشداربێت لە خولی پاڵەوانەکاندا.

ناوبراو لەم وەرزەدا تەنها لە ١٢ یاریدا بەشداری پێککراوە  لە لالیگا و خاوەنی یەک گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button