ئه‌وروپائیسپانیا

‎ریال مەدرید ئەم هاوینە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە

یاریگا
‎کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانیدا نیە هیچ یاریزانێک بۆ هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە.

‎جۆزێپ پێدرێرۆل لە بەرنامەی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، شاهانەکان هەموو ئامانجیان بۆ وەرزی داهاتوو گواستنەوەی چەند یاریزانێکە لە هێلی بەرگری و هێرشبردن، چونکە ئەوان پێیانوایە لە هێلی ناوەڕاست هیچ کەم و کوریان نیە.

‎ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەش کردووە، ریال مەدرید لە هێلی ناوەڕاست بۆ داهاتووش پشت بە یاریزانەکانی وەکو ڤالڤێردی و کاماڤینگا دەبەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button