ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
رۆما وەڵامی ئارسناڵ دەداتەوە بۆ ئەبراهام
یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی وەڵامی ئارسناڵ دەداتەوە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرنگیدان بە تامی ئەبراهامی هێرشبەری رۆما لەلایەن گەنەرزەوە.
بەگوێرەی دەیلی ستار، گەنەرز ٦٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بەڵام رۆما بەهیچ جۆرێک ئامادەنیە ئەو یاریزانە بەو نرخە بفرۆشێت و دووپاتیکردووەتەوە گۆڵکارە لاوەکە بۆ فرۆشتن نیە.
لە هەمان کاتدا سەرچاوەکە دەڵێت، رۆما ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت و ئەگەر بێت و نرخی پێشکەشکراو لە ٨٠ ملیۆن یۆرۆوە زیاتربێت چونکە بەگوێرەی گرێبەستی فرۆشتنی لە چێڵسییەوە، بلووز دەتوانێت بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن لە ٢٠٢٣ ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.
ئامانجەکانی دیکەی ئارسناڵ لە باری نەهاتنی ئەبراهام، هەر لە خولی ئیتاڵین و یەکێکیان ڤیکتۆر ئۆزیمنی گۆڵکاری ناپۆلییە و ئەوی دیکەش ئەلڤارۆ مۆراتایە.