یاریگا–
کورت زوما، بەرگریکاری یانەی وێستهام یونایتد بەهۆی ئازاردانی پشیلەیەک لەوانەیە ساڵانێک لە زیندان بەسەر ببات.
رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئازاردانی پشیلەیەک لەلایەن بەرگریکارەکەی یانە لەندەنیەکە، دادوەری لەندەن بانگهێشتی ئەو یاریزانەی کرد و، بەم هۆیەوە سزایەکی قورس چاوەڕێ ئەو یاریزانە دەکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سزاکەی زوما لەوانەیە پێنج ساڵ زیندانی کردنی بێت، بۆیە ئەو یاریزانە چاوەڕێ بریاری کۆتایی دادوەر دەکات.