ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

هالاند لەگەڵ یانە نوێیەكەی گەشتە ڕێككەوتن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەگەڵ یانە نوێیەكەی گەشتووەتە ڕێككەوتن.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو مایك كیگان لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل مانچێستەر سیتی لەگەڵ هالاند گەشتووەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەكەیان لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یانە ئینگلیزیەكە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی هالاند دەداتە دۆرتمۆند كە 63 ملیۆن پاوەندە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە گرێبەستەكەی گۆڵكارە نەرویجیەكە لەگەڵ سیتیزن بۆ ماوەی پێنج ساڵە و موچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند وەردەگرێت كە ئەوەش زۆرترین موچەیە كە یاریزانێكی پریمەرلیگ وەریبگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button