ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کوڕەکەی زیدان یانەکەی جێهێشت

یاریگا
ئینزۆ زیدان، کوڕی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یانەی لۆزانی سویسڕی جێهێشت.

ماڵپەری فەرمی یانەی لۆزانی سویسڕی بڵاویکردەوە کوڕەکەی زیدان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەیانی جێهێشتووە. چاوەڕێ دەکرا ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانی بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلا نەبۆتەوە.

زیدانی فڕەنسی خاوەنی چوار کوڕە و گشتیان رێگەی باوکیان گرتووە و بونەتە یاریزان.

Back to top button