ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی باس لە داهاتووی ئێمباپێ دەکات

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێیوایە داهاتووی ئەو یانەیە بەهۆی سەرۆکی یانەکە زۆر باشتر دەبێت و گرنگ نیە کەم یاریزان لەو یانەیە بێت.

راهێنەرەکەی مێرنگی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی سەبارەت بە هاتنی کلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەی گووتی ” فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە بناغەیەکی باشی داناوە و لە داهاتوودا ئەو یانەیە لە باشترین ئاستدا دەبێت، بۆیە گرنگ نیە کام یاریزان پەیوەندیمان پێوە دەکات و دڵنیام ئێمە لە لوتکە دەبین “.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی کارگێری یانەکەی کرد کە متمانەیان پێکرد و دووبارە وەکو راهێنەر دەست نیشانکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button