ئینگلتەرا

برونۆ فێرناندێز تووشی رووداوی هاتووچۆبوو

یاریگا-برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی مانچێستەریونایتد ئەمڕۆ تووشی رووداوێکی هاتوچۆ هات بەڵام خۆی سەلامەتە.

لە کاتی بەڕێککەوتنی بۆ شوێنی مەشقەکانی یانەکە، یاریزانە پۆرتوگالییەکەی بە ئۆتۆمبێلە پۆرشەکەیەوە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ هات و زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت.

دەیلی مەیڵ دەڵێت برونۆ بەهۆیەوە دواکەوتووە بۆ مەشقەکان بەڵام پێدەچێت بۆ یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادەبێت و کێشەی نەبێت.

فێرناندێز یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە و خاوەنی ٤٩ گۆڵە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردووە لە مانگی یەکی ٢٠٢٠دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button