ئاسیاعێراق

جەویە چوارەم یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 11:15 خولەک، یانەی قوەی جەوی چوارەم یاری خۆی و دووەم یاری بەرامبەر یانەی شەبابی سعودی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ئەنجامبدات، یاری ڕابردوو لە نێوان هەر دوو یانە بە گۆڵێك کۆتایی هاتبوو، کە یانەی جەویە لە دوا خولەك گۆڵی بەرامبەری لێ تۆمارکرا، پێش ئەنجامدانی یاری ئەمڕۆ ( حەکیم شاکر ) ڕاهێنەری یانەی جەویە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند : تیپەکەی ئێمە ئاستی بەرەو لووتکە هەڵدەکشێت، یانەی بەرامبەریش خۆیان تیپێکی ئاست بەرز و لێهاتوون، ئامادەین ئاستێکی باشتر لە یاری ڕابردوو پێشکەش بکەین، باوەڕی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە بۆ ئەوەی تیپەکە بگەیننە قۆناغی داهاتوو، یاری ڕابردوو لە خولەکی کۆتایی دوو خاڵی گرینگمان لە دەستدا، هەوڵدەدەین هەڵە کانمان چاک بکەینەوە و بە بەرزترین ئاست دەربکەوین.

یانەی شەبابی سعودی پلەی یەکەمە لە کۆمەڵەکەی بە 7 خاڵ و یانەی قوەی جەوی بە 4 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button