ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

‎ئانچێلۆتی: هیچ کەس ناتوانێت بڵێت ئێمە نابینە پاڵەوان

‎یاریگا-
‎کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئسپانیا دوای سەرکەوتنی یانەکەی بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، باسی لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە کرد.

‎راهێنەرەکەی شاهانەکان دوای یارییەکە گووتی ” یارییەکی زۆر قورس بوو، قورستر لەوەی بیرمان لێدەکردەوە، کاتێک دوو گۆڵمان لێکرا، کاریگەری خراپی لەسەر یاریزانەکان دروستکرد، بەڵام نیوەی دووەم توانیمان ئاستی راستەقینەی خۆمان پێشکەش بکەین و ئێستاش کاتی ئەوەیە هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە بدەین، هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئێوە ناتوانن ناسناوەکە ببەنەوە “.

‎ریال مەدرید هەرچەندە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە چێڵسی دۆڕا، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button