خوله‌کانی دیکە

ڤان گال هەواڵێکی خۆش رادەگەیەنێت

یاریگا-لویس ڤان گال ئەمڕۆ رایگەیاند دۆخی تەندروستی بەرەو باشتردەچێت.

هەفتەی پێشوو راهێنەرە بەئەزموونەکە کە ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندایە رایگەیاند تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، ئەمەش شەپۆلێکی کاردانەوە و پشتیوانی جیهانی وەرزشیی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ ڤان گال وتی “هەمووشتێکم بەسەرهات، بە ٢٥ یەکەی چارەسەری کیمیاییدا تێپەڕیم، پاشان دەبوو پێنج بۆ شەش مانگ چاوەڕێ بکەم تاوەکو بزانم چارەسەری نەخۆشییەکە بوو یان نا و ئەمڕۆ دەرکەوت چارەسەر بووە”.

ڤان گال زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری راهێنەرایەتی دەکات و لەو ماوەیەدا راهێنەری ئەجاکس، بارسێلۆنا(٢جار)، هۆڵەندا(٣جار)، ئەل کەمار، بایەرن میونشن و مانچێستەر یونایتد بووە.

Back to top button